بەخێربێن بۆ بەشی خزمەتگوزاری کۆنسال
تکایە زانیارییەکان دیاری بکە تا بتگەیەنینە وەستای تایبەتمەندی ناوچەکەت لە ڕێگەی واتسئاپ.
پشکنینی گەرەنتی (گارانتی)
ژمارەی زنجیرەیی یان بارکۆدی سەر مۆبەرەیدەکە بنووسە بۆ زانینی ماوەی گەرەنتی
کۆدە هەڵەکانی مۆبەرەیدە (Error Codes)
کۆدی سەر شاشەکەت بنووسە بۆ زانینی هۆکار، چاککردنەوە و ڕوونکردنەوە
ڕێنمایی و پشکنینە خێرا باوەکان
پێش ئەوەی وەستا بانگ بکەیت، ئەم پشکنینە خێرایانە تاقی بکەرەوە
مۆبەرەیدەکە هەوای سارد ناکات؟
١. دڵنیابە کە وەتەر پەمپەکە ئاو بەرزدەکاتەوە و پادەکان بە تەواوی تەڕ بوون.
٢. ئاستی ئاوی ناو تەشتەکە بپشکنە ئەگەر کەمە فلۆتەرەکە ڕێکبخە.
٣. پەنجەرەیەک یا دەرگایەک کەمێک بکەرەوە تا هەوا ئاڵوگۆڕ بکات (سوڕانی هەوا).
دەنگی بەرز یاخود لەرزینی مۆبەرەیدە؟
١. قایشەکە بپشکنە ئەگەر شل بووە یان سوواوە توندتری بکەرەوە.
٢. دڵنیابە لە هاوسەنگی جێگیربوونی مۆبەرەیدەکە لەسەر بنکەکەی.
٣. پشکنینی پاوەری ماتۆڕ و باڵەکان ئەگەر شتێکی پێوە نووسابێت.
ئاو لە تەشت یاخود لایەکان دەڕژێت؟
١. فلۆتەرەکە (عەوامە) کەمێک دابگرە تا ئاستی ئاو لە سنووری تەشت زیاتر نەبێت.
٢. هێڵی بۆڕییەکانی سەر پادەکان پاکبکەرەوە ئەگەر کلس گیرابێت.
پارچەی یەدەگی ئەسڵی کۆنسال
دەتوانیت ڕاستەوخۆ داوای هەر پارچەیەک بکەیت بە گەیاندن بۆ ماڵەوە